مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆریەی کاتەکاندا، پلەکانی گەرما بەگشتیی بە ( 1-2 ) بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبنەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، مەوداى بینین لەنێوان (10 -9) کم دەبێت و پلەکانی گەرما بە ( 1-2 ) بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 23 پلەی سیلیزی
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
ب ح