مەودا میدیا-
سەرۆک کۆماری ئێران ئاشکرایکرد پەیمانیان داوە ئەگەر هەموو وڵاتە زلهێزەکانی جیهان، بەرانبەریان بوەستنەوە ئەوان هەرگیز سەر دانانوێنین و رادەست نابن.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند “رووبەڕووی کەموکوڕی زۆر بوونەتەوە، بەڵام بە یەکگرتوویی و یەکڕیزیی بەسەر هەموو ئەم کێشە و نامەردیانەدا زاڵ دەبن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تاوەکو گیان لە جەستەیاندا بێت هەوڵدەدەن کە شەرمەزاری میللەتی ئازیزی خۆیان نەبن و بە خێرایی و بەهێزەوە ژینگەیەکی گونجاویان بۆ فەراهەم بکەن”.
ب ح