مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان سەبارەت بە چارەنووسی نوری مالیکی و کاندیدەکەیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە و سێ بژاردە دەخرێنەروو.
فەهد جبوری، ئەندامی رەوتی حیکمە رایگەیاند “بوونی رێککەوتنێکی چوار قۆڵی بە سەرۆکایەتی عەممار حەکیم بۆ کشانەوەی نوری مالیکی دوورن لە راستییەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کشانەوەی نوری مالیکی لە پۆستی سەرۆک وەزیران پێویستی بە رەزامەندی تەواوی لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگییە، بەبێ دروستبوونی ناکۆکی لەنێوان لایەنەکان”.
ئەوەشی خستەڕوو “سیێ بژاردە بۆ کشانەوەی نوری مالیکی دەخرێنەڕوو کە بریتین لە یەکەم: مالیکی بە ئارەزووی خۆی بکشێتەوە، دووەم: زۆرینەی راسپێردراو بە فەرمی کاندیدبوونی بکێشنەوە، سێیەمیش: بەردەوامبوونە لە کاندیدکردنی مالیکی و هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی لێکەوتە سیاسییەکان”.
ب ح