نامه‌یه‌ك بۆ خه‌ڵكى ئێران نێردراوه‌ و تیایدا نوسراوه‌ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا پیاوى كرداره‌

مه‌ودا میدیا-

میدیاكانى ئێران بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، له‌ دوو رۆژى رابردوو نامه‌یه‌ك بۆ به‌شێكى خه‌ڵكى ئێران نێردراوه‌ و باس له‌ بابه‌تێكى گرنگ كراوه‌.

میدیاكانى ئێران بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ “نامەیەك لە سەرچاوەیەكی نادیارەوە بۆ خەڵك لە سەرتاسەری ئێران نێردراوە و باس له‌ ئه‌گه‌رى هێرش بۆ سه‌ر ئێران كراوه‌”.

به‌پێى میدیاكانى ئه‌و وڵاته‌ ” لەنامەكەدا نوسراوە “سەرۆكی ئەمه‌ریكا پیاوی كردارە، چاوەڕێ بن و ببینن”.

شاره‌زایان لێكدانه‌وه‌یان بۆ ئه‌و نامه‌یه‌ كردووه‌ و پێیان وایه‌، ئه‌و نامه‌یه‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ى سه‌ره‌تاییه‌ بۆ خه‌ڵكى ئێران له‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌مزوانه‌ هێرشی سه‌ربازیی ده‌كاته‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان