مهودا میدیا-
هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەریی خۆسەر رایگهیاند، خوێندن بە زمانی کوردی مافێکی بنەڕەتییە و پێویستی بە چوارچێوەیەکی یاسایی هەیە.
ئیلهام ئهحمهد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەریی خۆسەر رایگهیاند “هەر رێککەوتنێک لە سوریا بکرێت دەبێت ئازادیی هەڵبژاردنی زمانی خوێندن مسۆگەر بکات”.
وتیشى “پرسی بڕوانامەکان پەیوەندیی بە جیابوونەوەوە نییە، بەڵکو هەوڵێکە بۆ بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراسی، ئەزموونە نێودەوڵەتییەکان سەرکەوتنی خوێندنی فرەزمانییان لەناو یەک دەوڵەتدا سەلماندووە”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئەحمەد شەرعى سهرۆكى كاتى سوریا خۆی پێی راگەیاندووین، ئێمە بڕوانامەی زانکۆکانی بەڕێوەبەریی خۆسەر قبوڵ دەکەین و هیچ گومان و مشتومڕێک لەم بابەتەدا نییە، چونکە بڕیاری کۆتایی لەسەر دراوە و پەسەند کراوە”.