مه‌ودا میدیا-
دەزگای هەواڵگریی ئەمه‌ریكا پەیامی راستەوخۆ ئاڕاستەی گەلی ئێران دەكات و ده‌ڵێت، گوێمان له ده‌نگتانه و ده‌مانه‌وێت یارمه‌تیتان بده‌ین.
لە چوارچێوەی ئەو جەنگە دەرونییەی ئەمه‌ریكا دژی كۆماری ئیسلامی ئێران دەیكات، دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمه‌ریکا (سی ئای ئەی) پەیامێکی بە زمانی فارسی بڵاوکردووەتەوە، کە راستەوخۆ ئاڕاستەی گەلی ئێران کراوە”.
له په‌یامه‌كه‌ى دەزگای هەواڵگری ئەمه‌ریكا كه به زمانى فارسى بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت “ده‌زگاى هه‌واڵگریی گوێی لە دەنگی تۆ دەبێت و دەیەوێت یارمەتیت بدات، لێرەدا رێنمایی پێویست هەیە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ئێمە بە شێوەیەکی پارێزراو و لە رێی ئینتەرنێتەوە”.
ئێرانیش په‌یامێكى ئاراسته‌ى ئه‌مه‌ریكا كردووه و ده‌ڵێت “ده‌ستپێكردنى شه‌ڕ ئاسانه، به‌ڵام كۆتایی هێنان به شه‌ڕ ئه‌سته‌م و قورس ده‌بێت”.
ع