جەواد فەیزوڵڵا: بە قەزاکردنی جەلەولا نایاساییە

مەودا میدیا-

دوای بڕیارەکەی وەزارەتی پلاندانانی عیراق و هەوڵی چەند لایەنێکی سوننی عەرەبی بۆ دابڕانی ناحیەکانی قەرەتەپە و جەلەولا لە قەزای خانەقین، کاردانەوەی لایەنە سیاسییەکان و چالاکوانانی کورد و بەشێک لە عەرەبی سنووری دیالەی لێکەوتەوە و بڕیارەکە رەتدەکەنەوە.

جەواد فەیزوڵڵا، قائیمقامی قەزای خانەقین بە مەودا میدیای راگەیاند “بە قەزاکردنی هەردوو ناحیەی جەلەولا و قەرەتەپە نایاسایی و نادەستوورییە و بڕیارەکە قبوڵناکەن و رەتیدەکەنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “عەدنان شەمەری، پارێزگاری دیالە و ئەوس مەهداوی و شێخ رەعد مەقاس، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا دووپاتیانکردووەتەوە کە بڕیاری بە قەزاکردنی جەلەولا و قەرەتەپە نایاساییە و رەتیدەکەنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان