بارانبارین سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد شەپۆلێکی نمەباران لە زاخۆوە دەستیپێکردووە و تاوەکو سبەینێ شەو دەگاتە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی نمەباران روویکردۆتە بەشێک لە ناوچەکانی ئیدارەی زاخۆ و تاوەکو ئێستاش کاریگەرییەکەی کە لە هەندێک ناوچە هەورە تریشقەی لەگەڵە درێژبووەتەوە بۆ سەر پارێزگای دهۆک و زۆربەی ناوچەکانی ئەو پارێزگایە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێشبینی دەکرێت تاوەکو نیوە شەو باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مام ناوەند سەرجەم ناوچە شاخاویییەکانی هەولێر و سەنتەری شار و دەشتی هەولێر بگرێتەوە لە گەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم”.

ئەوەشی خستەڕوو ” پێشبینی دەکرێت کاریگەری باران بارین درێژبیتەوە بۆ ناوچەکانی تری رۆژهەڵاتی هەولێر، کۆیە، ئیدارەی راپەڕین، کەرکوک و گەرمیان وە پاشان بۆ ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە، هاوکات بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەکان بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان