عەباس عێراقچی و نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشهاتەکانی ناوچەکە و لێکەوتە مەترسیدارەکانی دەستدرێژی سەربازیی ئیسرائیل و ئەمەریکایان بۆ سەر ئێران تاوتوێ کرد.

ئاژانسی تەسنیم بڵاویکردەوە “سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی بۆ شەهیدبوونی رێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی و کۆمەڵێک هاوڵاتیی ئێرانی لە ئەنجامی هێرشە تاوانکارییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کردووە و، جەختی لە پاراستن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندی دۆستانەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران کردووەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “عەباس عیراقچی وێڕای دهڕبڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ده ستدرێژیی ئەمەریکا و رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئێران، له ناو دانووستانهکاندا بۆ جاری دووه م له ماوه ی نۆ مانگی رابردوودا، به نیشانەیەکی روونی شەڕخوازی و درۆکردنی ئەمەریکا سەباره ت به پرسی ئەتۆمی ئێران زانی”.

ئەوەشی خستەڕوو “عەباس عێراقچی و نێچیرڤان بارزانی جەختیان لە بەهێزکردنی هاریکاریی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوکاریی نێوان ئێران و عیراق بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان و رێگرتن لە هەر خراپ بەکارهێنانێک لە لایەن لایەنی سێهەم بۆ ناسەقامگیری ناوچەکە کردووەتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان