مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرایکرد سەرۆکی ئەمەریکا گەلەکەی کردووەتە قوربانی شەڕانگێزییەکانی ئیسرائیل.
عەلی لاریجانی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند “دۆناڵد ترەمپ بەهۆی رەفتارە گاڵتەجاڕییەکانی بنیامین ناتانیاهۆوە گەلی ئەمەریکای پەلکێشی جەنگێکی ناجوامێرانە و ناڕەوا کردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە ترەمپ لێپرسینەوە لە خۆی بکات، دوای ئەوەی زیاتر لە 500 سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا کوژراون، چیرۆکەکە هێشتا کۆتایی نەهاتووە، شەهیدبوونی ئیمام خامنەیی باجێکی زۆر قورسی بۆ ئێوە دەبێت”.
ب ح