راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارییەوە

مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم ئاشکرایکرد بڕی ( 295) ملیارو ( 405) ملیۆن دینار وەک دواین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند “بۆ ئەم مانگەش وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بڕی (16)ملیارو (107) ملیۆن و (881) هەزار دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی شوبات نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی رابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازیی”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەداخەوە بڕی ئەو 36 ملیار و 360 ملیۆن و 864 هەزار دینارەشی خەرج نەکردووەتەوە کە مانگی ڕابردوو لە تەمولی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵی بڕیبوو کە شایستەی ساڵی ڕابردووی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی و کەمئەندامانی سەنگەر بوو، سەرەڕای ئەوەی لەڕێی نوسراوی فەڕمی و ناردنی تیمی تەکنیکیەوە ڕونکردنەوەی پێویستیشمان پێدابوون و داوای خەرجکردنی ئەو شایستانەمان کردبوو”.

ئەوەشی خستەڕوو “هەر ئەمڕۆ دوای تەواوکردنی رێکارەکان و وەرگرتنی پارەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق، خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان