راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە عیراق درێژکرایەوە

مەودا میدیا-

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی لە عیراق ئاشکرایکرد بڕیاریانداوە بۆ ماوەی 72 کاتژمێری تر ئاسمانی وڵاتەکەیان بەڕووی هەموو گەشتە ئاسمانییەکاندا بە داخراوی بهێڵنەوە.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی لە عیراق رایگەیاند “بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی گەشتەکان هەموو ئەو فڕۆکانە دەگرێتەوە کە دێنەناو وڵات یان بە پێچەوانەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “راگرتنی گەشتەکان لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و تاوەکو کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەم بڕیارە بەپێی دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکان لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی بارودۆخی ئەمنیی و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە دراوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان