عەلی حەمەساڵح: دوای جەژن کار لەسەر ئەم دۆسێیەیە دەکەین

مەودا میدیا-

بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست ئاشکرایکرد دوای تەواوبوونی پشووەکانی جەژنی رەمەزان و نەورۆز کار لەسەر دۆسێی پێدانی (50) هەزار بەرمیل نەوت بە پاڵاوگەکانی کار و لاناز دەکەن.

عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست رایگەیاند “عیراق رۆژانە (50) هەزار بەرمیل نەوت دەداتە هەرێم بۆ دابینکردنی بەرهەمی ناوخۆ، پاڵاوگەی کار و لاناز دەیپاڵێون، بەڵام بەنزین و گازوایل و نەوتی سپی بە بازرگانی دەفرۆشن بە هاوڵاتییان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “یان دەبێت نرخی سووتەمەنی وەک پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق هەرزان بکەن، یان دەبێت ئەو (50) هەزار بەرمیل نەوتە بدرێتەوە بە حکومەتی عیراق و وەک شارەکانی تر بەنزین و سووتەمەنی بۆ هەرێم دابین بکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان