مەودا میدیا-
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئاشکرایکرد سەرەڕای هەوڵەکانیان بۆ دوورخستنەوەی عیراق لە ململانێ هەرێمییەکان، بەیانی ئەمڕۆ مەڵبەندی تەندروستی سەربازی حەبانییە بە ئامانج گیراوەو ژمارەیەک قوربانی لێکەوتووەتەوە.
سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند “حکومەت و هێزە چەکدارەکان مافی وەڵامدانەوەیان بە هەموو ئامرازە بەردەستەکان بەپێی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “محەمەد شیاع سودانی، وەزارەتی دەرەوەی عیراقی راسپاردووە بۆ بانگهێشتکردنی کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا و یاداشتێکی ناڕەزایەتی فەرمی و تووندی بەرانبەر پێشێلکردنی سەروەریی عیراقی رادەست دەکرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “بەرانبەر دەستدرێژییەکان، سکاڵایەکی فەرمی بە بەڵگە و وردەکارییەوە پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی دەکرێت بۆ چەسپاندنی مافەکانی گەلی عیراق”.
ب ح