جارێکی تر بە رێژەی 20٪ داشکاندن بۆ کرێی خوێندن دەکرێت

مەودا میدیا-

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێم ئاشکرایکرد سەرەڕای داشکاندنی رێژەی (45٪) ، بە واژۆی د.ئارام محمد قادر بڕیارى داشکاندنێکی تری کرێی خوێندن بە رێژەی (20٪) کەوتەبوارى جێبەجێکردنەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێم رایگەیاند “لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هاوڵاتییان و خانەوادەی خوێندکاران و قوتابیان و ئەو دۆخەی کە ناوچەکە دوچاری هاتووە داشکاندنی نوێیان بۆ کرێی خوێندن کردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دوای کۆبونەوەی نا ئاسایی ئەنجومەنی وەزارەت لە رۆژی پێنجشەممە (26/ 3 / 2026) کە تێیدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزارەت (د.ئارام محەمەد قادر) پێشنیاری داشکاندنی کرێی خوێندن خستەڕوو بەمشێوەیە:

1-داشکاندنی کرێی خوێندن بە ڕێژەی (20٪) سەرەڕای داشکاندنی پێشوو کە بریتییە لە (٤٥٪) بەمەرجێک خوێندکار تاوەکو (3 / 5 / 2026) تەواوی قیستەکانی بدات.

2-ئەم بڕیارە سەرجەم ئاستەکانی خوێندنی بەرایی (پارالێل و ئێواران) و خوێندنى باڵا (دیبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) زانکۆ حکومییەکان دەگرێتەوە.

3-جێبەجێکردنى ئەم بڕیارە بەدەرە لەو داشکانانەى کە پێشووتر لەلایەن وەزارەتیانەوە ئەنجام دراون.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان