مەودا میدیا-
دواى وتاره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، كه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، پێشكه‌شیكرد، نرخى نه‌وت به‌رزبووه‌وه.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت به 107 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش به 97 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەو رێژەیە لە كاتێكدایە كە گەرووی هورمز بە داخراوی ماوەتەوە و هاوپەیمانەكانی ئەمەریكاش رەتیانكردەوە كە ئامادەبن هاوكاری هێزی دەریایی وڵاتەكە بكەن بۆ كردنەوەی ئەو رێڕەوە ستراتیژییە.
بەشی زۆری نەوتی جیهان بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕێت، بۆیە دوای هێرشی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئێران وەكو كارتی فشار گەرووەكەی داخستووە و تا ئێستا ئامادە نییە بیكاتەوە.
ع