تائێستا 245 خوێندکار لە ئێران گیانیان لەدەستداوە

مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی ئێران ئاماری ئەو خوێندکارانە کە بەهۆی جەنگەوە بوونەتە قوربانی و ئەو ناوەندانەی خوێندن کە بەهۆی هێرشەکانەوە زیانیان پێگەیشتووە بڵاوکردەوە.

حسێن سادقی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی پەروەردەی ئێران رایگەیاند “تائێستا 245 خوێندکاران بەهۆی هێرشەکانەوە کوژراون، کە 136 خوێندکار لە رەگەزی نێر و و 102 خوێندکاریش لە رەگەزی مێ پێکهاتوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە ماوەی 37 رۆژی رابردووی دەستدرێژییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران 11 کارمەندی پیاو و 38 کارمەندی ژن لە کەرتی پەروەردە گیانیان لەدەستداوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “بەهۆی جەنگەوە 764 ناوەندی پەروەردەیی لەگەڵ 51 ناوەندی ئیداری، 15 ناوەندی رۆشنبیریی، 23 هۆڵی وەرزشی، حەوت کەمپی چالاکییەکانی قوتابخانەکان زیانیان پێگەیشتووە و 51 قوتابخانە وێران بوون و 713 قوتابخانەی تر زیانیان پێگەیشتووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان