مهودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریكا رایگهیاند “ۆژی سێشەممە دوا مۆڵەتە بۆ ئێران بۆ ئهوهى گهرووى هورمز بكاتهوه و كۆتایی بهوه بهێنێت كه چهكى ئهتۆمیی نهبێت”.
وتیشى “باری تەندروستیی ئەو دوو فڕۆکەوانەی لە ئێران رزگارکران زۆر باشە، ئەمهریکییەکان دەیانەوێت ئێمە لە ئێران سەرکەوین”.
ئهوهشى خستهڕوو “دانوستانکارانی ئێران ئێستا ژیرتر و عاقڵانەترن، جەنگ تەنها پەیوەندیی بە یەک شتەوە هەیە، ئەویش ئەوەیە کە نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی”.
باسى لهوهشكرد “ئەگەر ئێران رێککەوتنەکە رەتبکاتەوە، ئەوا هیچ وێستگەیەکی وزە و پردێکی بۆ نامێنێتەوە، ئێستا ئێران هەندێک مووشەک و درۆنی بۆ ماوەتەوە، من زۆر نیگەران و بێزارم لە ئێران و باجێکی گران دەدەن”.
ع