وته‌بێژى ئه‌رته‌شى ئێران هۆشداریی توندی دا

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند، هەستکردن بە پەشیمانی راستەقینەی دوژمن پێویستییەکە بۆ رێگریکردن لە دوبارەبونەوەی شەڕ لە داهاتودا، ده‌شڵێت، دوژمن لەم شەڕەدا نەیتوانیوە ئامانجەکانی خۆی بگات و ڕوبەڕوی شکست بوەتەوە.

محەمەد ئەکرامینیا، وتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، رایگه‌یاند “هەستکردن بە پەشیمانی راستەقینەی دوژمن پێویستییەکە بۆ رێگریکردن لە دوبارەبونەوەی شەڕ لە داهاتودا، چونکە ئاستی رێگریکردن بەشێوەیەک بەرزدەبێتەوە کە چیتر دوژمن غیرەتی ئەوەی نابێت کە جارێکی دیکە هەنگاو بەرامبەر وڵات بگرێتەبەر”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌ “سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ بەهێزی وەستاوە، وەڵامی هەڕەشەکانی داوەتەوە و لە هەندێک حاڵەتدا توانیویەتی رووبەڕووی هەڕەشەکانی دوژمن ببێتەوە”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بە توندی رایدەگەیەنین کە دوژمن لەم شەڕەدا نەیتوانیوە ئامانجەکانی خۆی بگات و رووبەڕووی شکست بووەتەوە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان