مه‌ودا میدیا-
ئاژانسى رۆیته‌رز له زارى به‌رپرسه ئه‌منییه‌كانى ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاگربه‌ستى كاتیی ره‌تده‌كاته‌وه.
سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانی بۆ ئاژانسی رۆیتەرزی پشتڕاستکردەوە “تاران هه‌ر جۆره ئاگربەستێکی کاتی لەگەڵ واشنتۆن رەتکردوه‌تەوە و ده‌یه‌وێت كۆتایی به شه‌ڕ بهێنرێت و چیتر هێرشى نه‌كرێته‌سه‌ر”.
باسى له‌وه‌شكردووه “تاران پێشمەرجی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن سەبارەت بە “ئاشتی بەردەوام” داناوە”.
رۆژى رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا واده‌ى ئێران بۆ شه‌وى چوارشه‌ممه درێژكرده‌وه له باره‌ى كردنه‌وه‌ى گه‌رووى هورمز، ئه‌وه‌شى راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێران پابه‌ندنه‌بێت ره‌نگه هه‌ر شه‌وه‌كه‌ى وڵاتێك نه‌مێنێت به‌ناوى ئێران.
تائێستاش به‌رپرسانى ئێران ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه گه‌رووى هورمز بكه‌نه‌وه و باس له‌وه‌ده‌كه‌ن ئاماده‌ن بۆ هه‌ر جۆره به‌رگرییه‌ك كه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاو ئیسرائیل هێرش بكرێته سه‌ر وڵاته‌كه‌یان.
ع