مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى نه‌بوونى غاز و گرانبوونى، نانهواكانى ناو شارى سلێمانى نرخى نانیان گردووه و هیچ هه‌وڵێكیش بۆ باشبوونى دۆخى غاز له ئارادانییه.
سامان ئه‌حمه‌د، له نانه‌واخانه كار ده‌كات به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له هه‌فته‌ى پێشووه‌وه، نرخى نان له لایه‌ن نانه‌واخانه‌كان گرانكراوه، هۆكاره‌كه‌شى كه‌مى غاز و گرانبوونیهتى”.
وتیشى “نانه‌واكانیش ئه‌گه‌ر غازیان ده‌ستنه‌كه‌وێت، غازى بازرگانیی ده‌كڕن كه یه‌ك بتڵ 25 بۆ 30 هه‌زار دینار له‌سه‌ریان ده‌كه‌وێت، بۆیه ئه‌وانیش بڕیارى گرانكردنى نانیان داوه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “تا هه‌فته‌ى پێشوو ئه‌و نانهواخانانهى 8 نانیان به هه‌زار دینار ده‌فرۆشت، ئه‌وانیش ئێستا گرانیان كردووه و 6 نان به هه‌زار دینار ده‌فرۆشن”.
له لایه‌كى تره‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى قه‌یرانى غاز به‌رده‌وامه‌و به زه‌حمه‌ت غاز ده‌ستكه‌وێت، هه‌ندێك لهنانهواخانهكان له برى غاز دار به‌كارده‌هێنن، هه‌روه‌ها نانه‌واخانه‌ى ناو كهبابخانهو چێشتخانه‌و رێستۆرانتهكانیش په‌نایان بۆ دار بردووه.
فه‌رید كه‌ریم، نانه‌واخانه‌ى یه‌كێك له كهبابخانهكانى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كیش ده‌بێت له‌برى غاز، به دار ئیش به نانه‌واكه ده‌كه‌ین، چونكه غاز یان دهستانكهوێت، یان نرخه‌كه‌ى زۆر گرانه‌و زیاترمان له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئیشكردن به دار قورسه به‌راورد به غاز، به‌ڵام له حاڵه‌تی ناچاریداین و بۆ ئه‌وه‌ى ئیشوكارمان نه‌وه‌ستێت، ناچارین دار به‌كاربهێنین، ئه‌ویش زۆرى تێده‌چێت، به‌ڵام چونكه به‌رده‌سته‌و وه‌ك غازه‌كه نییه باشتره”.
به‌هۆى به‌رهه‌منه‌هێنانى غاز له هه‌رێمى كوردستان كه هیچ هۆكارێك بوونى نییه، له ئێستادا نرخى یه‌ك لیتر غازى شل له به‌نزیخانه‌كان بۆ 1350 دینار به‌رزبووه‌ته‌وه، یه‌ك بتڵ به 25 بۆ 30 هه‌زار دیناره.
ع