تره‌مپ: به‌مزوانه‌ گه‌رووى هورمز به‌ هێز ده‌كه‌ینه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “ئێران بەڵێنی کردنەوەی گەرووی هورمز دا، بەڵام بەئەنقەست نەیتوانی بەڵێنەکەی جێبەجێ بکات، ئەمەش نیگەرانی و ناسەقامگیریی لە زۆرێک لە وڵاتان دروست کرد، ئێمه‌ دەست دەکەین بە لەناوبردنی ئەو مینانەی کە ئێرانییەکان لە گەرووی هورمز دایانناوە”.

وتیشى “ئێران ئامادە نییە دەستبەرداری ئارەزووە ئەتۆمییەکانی بێت، ئەوەی رێككەوتنی لەسەر دەكرێت باشترە لە درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی، بەڵام بەراورد ناکرێ بە هەبوونی وزەی ئەتۆمی لە دەستی کەسانی ناجێگیر”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “لە لایەن ڤانس و و یتکۆف و کوشنەرەوە زانیاریم پێگەیشت سەبارەت بەو کۆبوونەوەیەی کە لە ئیسلام ئاباد بەڕێوەچوو، زۆربەی خاڵەکان رێککەوتنیان لەسەر کرا، بەڵام یەک خاڵ کە بەڕاستی گرنگە – پرسی ئەتۆمی – رێككەوتنی لەسەر نەكرا”.

باسى له‌وه‌شكرد “هێزی دەریایی ئەمه‌ریکا دەست دەکات بە گەمارۆدانی هەموو ئەو کەشتیانەی کە هەوڵی چوونە ژوورەوە یان دەرچوون لە گەرووی هورمز دەدەن، هه‌روه‌ها هێزی دەریایی خۆمانم راسپاردووە بەدواداچوون و رێگریی لە هەر کەشتییەک لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکات، کە باج بە ئێران بدات”.

هه‌روه‌ها “کردەوەکانی ئێران لە گەرووی هورمز تەنگپێهەڵچنینی جیهان و سەرکردەکانی جیهانە بە تایبەت ئەمه‌ریکا، هەرگیز ناچینە ژێر باری تەنگپێهەڵچنینەوە، به‌ڵام بەمزوانە گەمارۆدانی گەرووی هورمز لەلایەن هێزی دەریایی ئەمه‌ریکاوە دەستپێدەکات و وڵاتانی دیکەش بەشداریی دەکەن”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان