مهودا میدیا-
هاکان فیدان، وهزیرى دهرهوهى توركیا رایگهیاند “ئیسرائیل ناتوانێت دوای ئێران بەبێ دوژمن بژیت و دەبینین کە ناتانیاهۆ هەوڵدەدات تورکیا وەک دوژمنێکی نوێ بناسێنێت”.
باسى لهوهشكرد “هەم ئەمهریکا و هەم ئێران سەبارەت بە ئاگربەست جددین و درک بە پێویستییەکەی دەکەن، هەموو جیهان خوازیارە هاتوچۆی نێودەوڵەتیی لە گەرووی هورمز ئازاد و بێ بەربەست بێت”.
ئهوهشى خستهڕوو “هەڵوێستی تورکیا سەبارەت بە پرسی گەرووی هورمز ئەوەیە کە پێویستە بە رێگەی ئاشتییانە بکرێتەوە، دەستوەردان لەو بابەتە بە هێزێکی نێودەوڵەتیی چەکداری پاراستنی ئاشتی، چەندین گرفتی لەبەردەمدایە”.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد “هێرشەکانی ئیسرائیل لە سوریا کێشەیەکی گەورە و مەترسییەکی جددییە بۆ سەر تورکیا، ئەوەی ئیسرائیل ئێستا بەهۆی جەنگی ئێرانەوە هیچ کارێکی دژی سوریا نەکردوە، بەو مانایە نییە کە لە داهاتودا کارێکی وا ناکات”.
دهشڵێت “بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەوڵدەدات دوای ئێران، تورکیا وەک “دوژمنێکی نوێ” رابگەیەنێت، ئەمهریکا و ئێران سەبارەت بە ئاگربەست جددین و درک بە پێویستییەکەی دەکەن”.
ع