گەمارۆش هەبێت نەوتی عیراق لە گەرووی هورمزەوە هەر دەڕوات

مەودا میدیا-
بەپێی لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عیراق گەمارۆكانی سەر گەرووی هورمز كاریگەری ئەوتۆی لەسەر هەناردەی نەوتی عیراق نابێت و ئەوان بەردەوام لێكتێگەیشتنیان هەیە بۆ تێپەڕاندنی گەرووەكە.

ساحیب بزون، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند” لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ لایەنی ئەمەریكی و ئێرانی هەیە بۆئەوەی گەمارۆكانی سەر گەرووی هوورمز نەبێتە هۆی پەكخستنی هەرناردەكردنی نەوتی عیراق، چونكە ئابووریی عیراق بە رێژەی سەروو 90٪ پشت بە هەناردەكردنی نەوت دەبەستێت”.

وتیشی” وەزارەتەكەیان چەند رێگەیەكی لەبەردەستە بۆ هەناردەكردنی نەوت و لەگەڵ ئەوەشدا هەر دەرفەتێك هەبێت دەیقۆزنەوە بۆئەوەی هەرناردەكردنی نەوت بە هیچ شێوەیەك نەوەستێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” ئێستا سەرقاڵی كاراكردنەوەی چەند دەروازەیەكی لاوەكین، لەوانەش هێڵی جەیهان و هێڵی نیشتمانی، كە توانای هەناردەكردنی یەك ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوتیان هەیە”.

باسی لەوەشكرد” دەیانەوێت هێڵی سعودییە كە لە ساڵی 1991ـەوە بەجێهێڵدراوە، دووبارە كارا بكرێتەوە و ئەوەش كاریگەری زۆری لەسەر زیادكردنی هەناردەی نەوت دەبێت”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان