مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد سەرەڕای گرژییەکان، پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی پەیام لەنێوان تاران و واشنتۆن بەردەوامی هەیە.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “ئامانجی تاران لە هەموو دانووستانەکان کۆتاییهێنانە بە جەنگ و وێرانکاریی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نییە و دەبێت قەرەبووی ئەو زیانانەی وڵاتەکەی بکرێتەوە کە بەهۆی جەنگەوە لێی کەوتووە”.
ئەوەشی خستەڕوو “گفتوگۆکانیان لەگەڵ پاکستان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەردەوامە، بەڵام ترەمپ بانگەشەی وێرانکردنی ئێران دەکات”.
ب ح