حکومەت بە ئامانجکردنی حه‌شدی شەعبی قبوڵناکات

مەودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سه‌رۆک وەزیرانی عیراق بارەگای هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی بەسەر کردەوە پشتیوانی حکومەتی بۆ حەشد دووپاتکردەوە.

محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق رایگەیاند “حکومەت بە هیچ جۆرێک بە ئامانجکردنی حه‌شدی شەعبی یان هەر ئەندامێکی تری هێزە چەکدارەکان قبوڵ ناکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تۆمەتبارکردنی حه‌شدی شه‌عبی بە بەشداریکردن لە چالاکییەکانی دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت و یاسا، یان لە نەزانییەوە سەرچاوە دەگرێت یان نوێنەرایەتی زانیاریی هەڵە بە ئەنقەست دەکات”.

ئەوەشی خستەڕوو “هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی ڕۆڵێکی سەرەکی بینیان لە پووچەڵکردنەوەی بەرچاوترین هەوڵەکان بۆ تێکدانی یەکڕیزیی عیراق، بەتایبەتی ئەو هەوڵانەی کە لەلایەن داعشەوە ئەنجامدراون”.

باسی لەوەشکرد ” ناوی حه‌شدی شه‌عبی لە دوای ئەو فەتوای پڕ بەرەکەتەوە کە لەلایەن مه‌رجه‌عی باڵای ئایینیەوە دەرچووە تا ئەمڕۆ، هاواتای قوربانیدان، قارەمانێتی، پاراستنی یەکگرتویی عیراق بووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان