مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی هاوڵاتییان کرد و داوای‌کرد خۆیان له ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج به رێگه‌ی نایاسایی به‌دوور بگرن ، چونكه رووبەڕووی ده‌ستگیركردن و سزای قورس ده‌بنه‌وه.
کاروان ستوونی،وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان رایگەیاند “هەر کەسێک هەوڵبدات بەشێوەی نایاسایی فەریزەی حەج بەجێبهێنێت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی حەج و عومرەی سعودیەوە رووبەڕووی سزای یاسایی و دارایی بەبڕی 20هەزار ریاڵ دەبێتەوە کە بەرانبەرە بە هەشت ملیۆن دیناری عیراقی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەپێی رێككاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه، سزاكه له حاڵه‌تێكه‌وه بۆ حاڵه‌تێكی تر دەگۆڕێت بەجۆرێک زۆرتریان ده‌گاته 100 هه‌زار ریاڵ کە بەرانبەرە بە 40 ملیۆن دیناری عیراقی، هه‌روه‌ها كه‌سێكی سه‌رپێچیكار جگه‌ی له‌وه‌ی ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه بۆی نییە تاوه‌كو 10 ساڵی تر سه‌ردانی سعودیه بكاته‌وه”.
ئەوەشی خستەڕوو ” داوا لە هاوڵاتییان دەکەن خۆیان به دوور بگرن له ریكلام و بانگه‌شانه‌ی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به هه‌بوونی حه‌جی بازرگانی یان حه‌جێك له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی حه‌ج كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌بێت چونكه دواجار هاوڵاتییان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن”.
ب ح