مەودا میدیا-
راوێژکاری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران وەڵامی هەڕەشەکانی بەرپرسانی ئەمەریکای دایەوە و ئاشکرایکرد ئێران هێشتا هێزە سەرەکییەکانی وبەکارنەهێناوەو ئەگەر جەنگ دەستپێبکاتەوە مووشەکی نوێ تاقیدەکەنەوە.
سەردار محەممەد رەزا نەقدی، راوێژکاری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران رایگەیاند “سوپاکەیان هێشتا نەهاتووەتە مەیدانەکە و بەتەواوی لە وشکانیدا باڵادەستە و لە هەموو شوێنێک دەتوانن سەکۆی مووشەکی دروست بکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لێدوانەکانی ترەمپ لەبارەی تێکشکاندنی هێزی دەریایی ئێران مایەی گاڵتەجاڕین، ئەگەر ئێران هێزی دەریایی نەماوە بۆ ئەمەریکا ناتوانێت گەرووی هورمز بکاتەوە؟”.
ئەوەشی خستەڕوو “دۆناڵد ترەمپ، کەسێکی فرەوێژە و لێدوانی دژبە یەک دەدات، بۆیە هەرگیز ناتوانێت لە رێگەی دانووستانەکانەوە گەلی ئێران لە خشتە ببات، تاران کارتی براوەی زۆر گرنگی لەبەردەستە کە هێشتا بەکارینەهێناوە”.
ب ح