مه‌ودا میدیا-
به‌پێى راپۆرتێكى ئاژانسى بلۆمێرگى ئه‌مه‌ریكى، رۆژی شەممەى ئه‌م هه‌فته‌یه، 13 کەشتیی زەبەلاحی نەوت هەڵگر دوای نزیکبوونەوەیان لە گەرووی هورمز، رێڕەوەکەیان گۆڕیوە و بەرەو ناو خاکی وڵاتانی کەنداو گەڕاونەتەوە.
به‌پێى ئاژانسه‌كه، دۆخى ئه‌منیی گه‌رووه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستێكى مه‌ترسیدار، تەنیا یەک رۆژ دوای راگەیاندنی “کردنەوەی گەرووەکە” سوپای پاسداران دووبارە رێڕەوەکەی داخستووه”.
باس له‌وه‌شكراوه “چوار کەشتیی هیندی (وەک Sanmar Herald و Desh Vibhor) دوو کەشتیی یۆنانی لە نێو ئەو کەشتیانەدان کە گەڕاونەتەوە”.
ئێران دەڵێت تا گەمارۆی ئەمه‌ریکا لەسەر بەندەرەکانی لانەچێت، رێگە نادات هیچ تنێک نەوت لە گەرووەکەوە تێپەڕ بێت.
ع