مه‌ودا میدیا-
ئه‌مساڵ، به‌هۆى زۆرى رێژه‌ى باران بارین له هه‌رێمى كوردستان و به‌تایبه‌ت ل قه‌زاى دوكانى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى، به‌نداوى دوكان به‌ڕیّژه‌یه‌كى زۆر ئاوى تێدا گلدراوه‌ته‌وه.
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مساڵ خۆشبه‌ختانه رێژه‌یه‌كى زۆر باران له هه‌رێمى كوردستان باریووه و به‌نداوه‌كان ئاوێكى زۆریان تێدا گلدراوه‌ته‌وه”.
باسى له‌وه‌شكرد “سه‌رو 20 مه‌تر ئاو له به‌نداوه‌كه گلدراوه‌ته‌وه، له ئێستادا كه‌متر له پێنج مه‌ترى ماوه بۆ پڕبوون و سه‌ررێژبوونى بێڵ ماوسه‌كه‌ى دوكان”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئومێدمان هه‌یه ئه‌مساڵیش به هه‌مان شێوه‌ى ساڵى 2019 به‌نداوه‌كه پڕبێت و سه‌رڕێژبكات و گرفتى كه‌م ئاویی روونه‌دات”.
ع