مهودا میدیا-
قەیرانی سووتەمەنی لە ئێران سەریهەڵداوەتەوە و هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی دانوستانە هەستیارەکان لەگەڵ واشنتۆن، ئەم پێشهاتە گوزارشت لە ناسکی بارودۆخی ناوخۆیی ئێران دەکات و پرسیار لەسەر توانای تاران بۆ بەڕێوەبردنی فشارە ئابووری و ئەمنییەکان لە قۆناغی دوای ئاگربەستدا دەوروژێنێت.
سەرەڕای کەمبوونەوەی رێژەیی پەرەسەندنی سەربازیی، گەڕانەوەی نزیکی درێژخایەن لە بەنزینخانەکانی چەند شارێکدا، رەنگدانەوەی پەرەسەندنی دڵەڕاوکێیە لە نێو خەڵکی ئێراندا سەبارەت بە ئەگەری لەرزۆکی پرۆسەی دیپلۆماسی و گەڕانەوەی گوشارەکان بۆ ئاستێکی بەرزتر.
بهپێى كهناڵى سکای نیوز عەرەبی “قەرەباڵغی لە چەند بەنزینخانەیەکى تاران و شارهكانى تر دروستبووه، بە لەبەرچاوگرتنی نەبوونی ئاماژەیەکی روون بۆ سەرکەوتن لە هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی ئاگربەستەکە یان گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لە نێوان تاران و واشنتۆن”.
زۆرێک لە خەڵکی ئێران ترسیان لەوە هەیە کە هێمنیی ئێستا کاتییە و شکستی دانوستانەکان دەتوانێت ببێتە هۆی گەڕانەوە بۆ پەرەسەندنی سەربازیی و سزای توندتر.
راپۆرتە مەیدانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە قەیرانەکە بەهۆی کەمیی سووتەمەنی گشتیەوە نییە، بەڵکو بۆ پاککردنەوەی ناهاوسەنگییەکانی ناو سیستەمی دابەشکردنە.
بە پێی راپۆرتی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵى ئیلناى ئێران “شۆفێران لە بەنزینخانەکانی پارێزگای خوزستان رووبەڕووی کەمیی سووتەمەنی بوونەتەوە، شۆفێرێک دەڵێت “کاتژمێر 9:00 بەیانی چوومە وێستگەکە، بەڵام کرێکارەکان وتیان تەرخانکردنی کارتی سووتەمەنی تەواو بووە، لە بەیانی زووەوە نزیکییەکی دوور و درێژ دروست بووە و هەموو کڕیارەکان لە دۆخەکە ناڕازین”.
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە بەکارهێنانی بەنزین لە ئێران لە ئاستێکی پێوانەییدایە و تێکڕای رۆژانەی 130 ملیۆن لیتری تێپەڕاندووە. لە مانگی ئازاری ساڵی 2024 گەیشتە لوتکە و 164 ملیۆن لیتر لە رۆژێکدا بوو، کە بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو تا 20% زیادیکردووە.
سەرەڕای ئەوەی ئێران نزیکەی 10 پاڵاوگەی هەیە کە توانای کۆی گشتیی لە رۆژێکدا زیاتر لە دوو ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل پاڵاوتە، بەڵام فشارەکانی کارکردن و گەردنی تەنگەبەری لۆجستی توانای بازاڕ بۆ دابینکردنی زیادبوونی خواستەکان سنووردار دەکەن.
لە هەوڵێکدا بۆ پاساوهێنانەوە و کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکە، حکومەت سووتەمەنی رۆژانەی ٣٠ لیتری سەپاندووه بۆ ههر شۆفێرێك.
موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند “ئامانجی بڕیارەکە رێگریکردنە لە داڕمانی تۆڕی دابەشکردن لەژێر فشاردا، ئاماژەی بەوەدا کە سیستەمی کارتی زیرەک بە سنووردارکردنی کاتی بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی لە هەلومەرجی ئێستادا دابەشکردنی دادپەروەرانە دەستەبەر بکرێت”.
وتیشى “تۆڕی دابەشکردن رووبەڕووی فشاری زیاتر بووەتەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەکاربردن و دابەزینی کارایی دابینکردن”.
“ئەو قەیرانە بەهۆی کەمی نەوتی خاوەوە نییە، بەڵکو بەهۆی کەموکوڕییەکی قوڵەوە لە سیستەمی پاڵاوتن و گواستنەوەدا، بەردەستبوونی نەوت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بە مانای بەردەستبوونی بەنزین و گازۆیل نییە لە وێستگەکاندا، بەتایبەتی کاتێک ژێرخانی لۆجستی گرژبێت یان زیانێکی زۆری پێگەیشتووە”.
ع