ئێران خۆى بۆ شه‌ڕ ئاماده‌كردووه‌

مه‌ودا میدیا-

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویکردووەتەوە، هەڵوێستی ئێران سەبارەت بە بەشدارینەکردن لە دانوستانەکان تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و مەرجی بەشداریکردنی گرێدراوە بە لابردنی گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێران.

بە گوێرەی ئاژانسەکە، گەمارۆی دەریایی یەکێکە لە کۆسپە سەرەکییەکانی بەردەم دەسپێکردنەوەی گفتوگۆکان، کە لە رێگەی نێوەندگیری پاکستانەوە بە لایەنی ئەمه‌ریکی گەیەندراوە.

ئاماژەی بەوەشکراوه‌ “بەرپرسانی ئێران پێیان وایە، ئەمه‌ریکا هێشتا بە دیدێکی زیادەڕۆیانە و بە هەمان ئەو هەڵە سەربازییانەی پێشوتری سەیری مێزی دانوستان دەکات، بۆیە تاران ئامادە نییە ببێتە بەشێک لەوەی کە ناوی ناوە شانۆگەری و کات کوشتنی ئەمه‌ریکی”.

ئه‌وه‌ش باسكراوه‌ “ئێران ئەگەری فریودانی میدیایی لەلایەن واشنتۆنەوە لەبەرچاو دەگرێت و هاوکات ئامادەکاریی بۆ هەر رووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی دەکات و مەرجی گەڕانەوە بۆ دانوستانیش لابردنی گەمارۆ دەریاییەکانە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان