مه‌ودا میدیا-
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى راگرتنى ناردنى دۆلار له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ عیراق، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد و دواتریش دابه‌زى.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “رۆژى رابردوو هه‌واڵى ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه ئه‌مه‌ریكا ناردنى دۆلارى بۆ عیراق راگرتووه، ئه‌وه‌ش بووه هۆكارى ئه‌وه‌ى نرخى دۆلار كه‌متر له دوو هه‌زار بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك به‌رزبێته‌وه”.
وتیشى “دواى روونكردنه‌وه‌ى بانكى ناوه‌ندیی عیراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخى دۆلار دابه‌زینى تۆماركرد و 100 دۆلار بۆ 154 هه‌زارو 500 دینار دابه‌زى، له‌كاتێكدا بۆ 155 هه‌زارو 250 دینار به‌رزبووه‌وه”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه بانكى ناوه‌ندیی 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار ده‌فرۆشێت به بانك و كۆمپانیاكان.
ع