پۆڵا شەھید سیروان لەبارەی مامۆستایانی گرێبەست یاداشتێک دەداتە سەرۆکی پەرلەمان

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە خەرجکردنی مووچە و بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان لەناو پەرلەمان واژۆ کۆدەکاتەوە و یاداشتێک دەداتە سەرۆکی پەرلەمان.

پۆڵا شەھید سیروان دێڕەشەیی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەمڕۆ بە نووسراوێکی فەرمی داوای لە سەرۆکی پەرلەمان کردووە کە لە یاسای بودجەی ساڵی 2026 یان هەر یاسایەکی تری بودجە کە لە داهاتوودا پەسەند دەکرێت، (39) هەزار مامۆستای گرێبەست بکرێتەسەر بودجەی فیدراڵی و پاشان بکرێنە هەمیشەیی، کە مافێکی یاسایی و مرۆیی و دەستووریی خۆیانە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرۆکی پەرلەمانی عیراق واژۆی لەسەر نووسراوەکەی کردووە و رەوانەی لایەنی پەیوەندیداری کردووە، سوپاس بۆ خودا، پاشان سوپاس بۆ هەڤاڵانم لە فراکسیۆنی (ی.ن.ک) لە پەرلەمان و باقی هەڤاڵانی تری فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەتایبەت ( د.جەمال کۆچەر و د.دیلان غەفور کاک ئەحمەد حاجی رەشید ) کە هاوکاریی بوون”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان