گۆڕانی کوردسات بڕیارەکەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا-

بزووتنەوەی گۆڕان ئاڕاستەی(كوردسات) سەبارەت بە بڕیارەکەی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

بزووتنەوەی گۆڕان ئاڕاستەی(كوردسات) رایگەیاند “گرێدانی كۆنفراسی گشتیی بزوتنەوەکەیان لە شاری کەرکوک (16ی شوباتی 2026)، لە رووی كات و شوێن و ئەنجامدانی رێکاری پەسەندكردنی سەركردایەتی (جڤاتی نیشتیمانی) و پەسەندكردنی پەیرەوی ناوخۆ (دەستووری گۆران) دروست و یاساییە، هەروەک لە بڕیاری دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق، كە لە بەرواری 2026/3/24 دەرچووە و ئاماژەی پێکراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر هەنگاو و بڕیارێک لە دوای ناوەڕۆکی ئەم نووسراوی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەوە دەرچووبێت، هیج بنەمایەکی نیە و بە رێکاری ئسوڵی و یاسایی هەڵدەوەشێنرێتەوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی بۆ دانانی (دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید) به‌ رێكخه‌ری گشتیی بزەوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵوه‌شاندەوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان