مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی یەكێك لە شارەزایانی كەشناسی، گەرما و وەرزی هاوینی ئەمساڵی زۆر درێژە ناكێشێت و كورت دەبێت.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند” لە مانگی حەوت و هەشتی ئەمساڵ بە تایبەت لە مانگی هەشتدا ئەگەرێكی بەهێز هەیە لە بەشێكی ناوچە شاخاوییەكان و ناوچەی جیا،جیا باران ببارێت”.
وتیشی” پێشبینی دەكەن لە 10 رۆژی كۆتایی مانگی 9 حاڵەتی ناسەقامگیریی باران بارینی وەرزی نوێی زستان دەستپێبكات و هەر لەو ماوەیەشدا ئەگەرێكی بەهێز هەیە یەكەم باران ببارێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد” بە خوێندنەوە بۆ دۆخی كەشوهەوا پێشبینی دەكەن وەرزی هاوین و گەرمای ئەمساڵ كورتخایەن بێت و فێنكی و سەرما و بارانبارین زوو دەستپێبكاتەوە”.
ئ پ