وەزیری دەرەوەی ئێران دوای سەردانەکەی بۆ ئیسلام ئاباد بە سەدانێک گەیشتە مەسقەتی پایتەختی عومان و ئاشکرایکرد هێشتا دەبێت بزانن ئەمەریکا چەندە جدییە لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانیدا.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “هەڵوێستی تارانیان سەبارەت بە چوارچێوەیەکی كاركردن خستووەتەڕوو كە توانای جێبەجێكردنی هەبێت بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ بەشێوەكی هەمیشەیی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەردانەکەیان بۆ پاکستان زۆر بەرهەمدار بووە و هەوڵە باش و برایانەكانی ئیسلام ئاباد بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ ناوچەکە بەرزدەنرخێنن”.
ب ح