مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و پلەکانی گەرما بە ( 2- 4 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمدەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ بە گشتیی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەهەندێ کات و شوێن ( ناوچە شاخاوییە سنووریەکان )ڤبۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکانی نیوەڕۆ تاکو ئێوارە ئەگەری تاوە باران و بروسکەی کەم هەیە لە زۆربەی ناوچەکاندا وە رێژەکەی زیاتر دەبێت لەڤناوچە شاخاوییەکان, بۆ کاتەکانی شەو کەش سەقامگیر دەبێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، لەهەندێک کات و شوێن بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ تاوە بارانی لابەلای کەم زیاتر لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک، لە کاتەکانی شەو پێشبینی دەکرێت کاریگەری زیاد ببێ بۆ ناوچەکانی تری هەرێم”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی
پیرمام: 21 پلەی سیلیزی
سۆران: 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی
دهۆک: 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
ب ح