مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى زۆرى باران بارین له ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، پێشبینیی ده‌كرێت ئه‌مساڵ رێژه‌ى به‌رهه‌مى گه‌نمى جووتیاران بگاته سه‌رو یه‌ك ملیۆن ته‌ن.
خه‌سره‌و جاف، جووتیارى نمونه‌یی له شاره‌زوور به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مساڵ خۆشبه‌ختانه له هه‌موو ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به رێژه‌یه‌كى زۆر باش به‌راورد به ساڵى رابردوو باران باریووه، له زۆربه‌ى ناوچه‌كان دوو هێنده‌ى پار باران باریوه”.
باسى له‌وه‌شكرد “زۆرى باران بارین له ئه‌مساڵدا، پێشبینیی ئه‌وه‌ى لێ ده‌كرێت كه به‌رهه‌مى گه‌نمى ئه‌مساڵ له هه‌رێم زیاتر له یه‌ك ملیۆن ته‌ن بێت و رێژه‌یه‌كى زۆر گه‌نم هه‌بێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئه‌وه‌ى جێگه‌ى نیگه‌رانییه به‌غدا ئه‌و گه‌نمه له جووتیارانى هه‌رێم وه‌رناگرێت، به‌ڵكو بڕێكى كه‌م وه‌رده‌گرێت كه 400 ته‌نه‌و به‌راورد به به‌رهه‌م بڕێكى كه‌مه”.
ع