مهودا میدیا-
لیمۆ لە ڤووی تەندروستیدەوە سوودێکی زۆری بۆ پێست هەیە بەهۆی ماددەی دژە ئۆکسانەوە، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی پێستیان چەورە و تووشی هەندێک گیروگرفت بوون وەک زیپکە و بوونی خاڵە ڕەشەکان لەسەر ڤووخساریان.
سوودەکانی لیمۆ بۆ پێستی چەور لە وەرزی هاوین و گەرمادا:
لیمۆ یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی چەوری دەموچاو و لابردنی چەورییە زیادەکانی پێست، هاوکات پێست سپیی دەکاتەوە و رەنگی دەکاتەوە و پارێزگاری لە گەشانەوەی دەکات.
لیمۆ پەڵەی رووخسار و خانەی پێستە مردووەکانی دەموچاو لادەبات و گەشەو بریقەداری دەکات.
هەندێکجار پێست پەڵەی قاوەییە زەردباو دروست دەکات، دەتوانیت لە رێگای بەکارهێنانی لیمۆوە چارەسەری ئەو کێشەیە بکەیت.
لیمۆ یارمەتی نەمانی چرچی پێستی رووخسار و تووندکردنەوەی دەدات، بەهۆی بوونی رێژەیەکی زۆر لە ڤیتامینات، لەهەمانکاتدا کونیلە فراوانەکانی پێست کەم دەکاتەوە.
ئاو و شەربەتی لیمۆ بە بڕێکی یەکسان تێکەڵ دەکرێت دواتر دەخرێتە سەر پێستەکە، بۆ ماوەی چەند خوولەکێک وازی لێدەهێنرێت تا وشک دەبێتەوە، ئەم ماسکە وەک چارەسەرێک وایە بۆ نەمانی پەڵەی رووخسار و لابردنی چەورییە زیادەکان.
هەندێک ئاوی لیمۆ و شیر تێکەڵ بەیەکتر دەکرێت و دەدرێت لە پێستی دەموچاو، ئەم ماسکە بۆ پێستی چەور بەسوودە و یارمەتی گەشانەوە و بریقەدارکردنی پێستەکە دەدات.
ع