رێبوار کەریم: بەغدا بە کەمتر لە 120 ملیارەکە رازی بووە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد بۆ ئەم مانگەش وەزارەتی دارایی عیراق رازی بووە کە حکومەتی هەرێم کەمتر لە 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ بنێرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆی نەناردووە.

د.رێبوار کەریم، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی هەڵوێست رایگەیاند “ئەم مانگە حکومەتی عیراق وەک کۆتا مانگ چانس ئەدا بە هەرێم کە داهاتی ناوخۆ کەمتر بنێرێت، بەڵام نازانین لە مانگی داهاتووە چی روودەدات، چونکە نازانن پلانی حکومەتی نوێ چۆن دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دواخستنی ناردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم بۆ بەغدا لەبەرژەوەندیی مووچەخۆران نییە، چونکە سبەینێ کۆتایی مانگە و پێویستە لە ئەمڕۆ و سبەینێ داهاتەکە بنێرێت تاوەکو هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی چوار رەوانە بکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان