سبەی گەرمای بێزاركەر ناوچەكە دەگرێتەوە

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی، سبەی لەگەڵ ئەوەی لە هەندێك ناوچە تاوەبارانی كورتخایەن دەبارێت، هاوكات گەرمای بێزاركەریش دەبێت.

پشتیوان پێنجوێنی شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند” سبەی یەكشەممە 3ـی ئایار، لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بە گشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت”.

وتیشی” لە نیوەڕۆ بۆ ئێوارە لە ناوچە سنوریی و ناوچەی شاخاوییەكان و بەشێكی ناوچە جیا،جیاكان بۆ ماوەیەك ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و تاوەبارانی كورتخایەن دەبارێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” سبەی پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ شەممە بە رێژەی سێ‌ پلە نزم دەبنەوە و بە گشتی لە ناوچەكە تا رادەیەك گەرمای بێزاركەر دەبێت”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان