پەرلەمانتارێکی عیراق: مووچەی فەرمانبەران دابینکراوە

مەودا میدیا-

ئه‌ندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی مانگانه‌ بۆ مووچه‌ی فەرامانبەران و خانەنشینان پێویسته‌ گەیشتووەتە حه‌وت ترلیۆن و 831 ملیار دینار.

عودەی عەواد تەمیمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “هیچ جۆرە نیگەرانییەک بۆ دابینکردنی پارەی مووچەی فەمانبەران و خانەشینان لە قۆناغی داهاتوودا بوونی نییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “حکومەت و بانکی ناوەندیی چەندین ئامرازی دارایی و یاساییان لەبەردەمدایە بۆ دابینکردنی پارەی مووچە، بە تاتیبەت قەرزکردن لە بانکە حکومییەکان، فرۆشتنی نه‌وت و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆلاری نه‌وتی فرۆشراو”.

ئەوەشی خستەڕوو ” پارێزگاری بانکی ناوەندی بەڵێنداوە بە دابینکردنی تەواوی نەختینەی پێویست بۆ مووچە، بە شێوەیەک رێگریی لە هەر ئەگەرێکی دواکەوتنی مووچە بکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان