دایك و باوكێك ئازارى منداڵه‌كانیان داوه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌، دایك و باوكێك ده‌ستگیركراون به‌ تاوانى ئازاردانى جه‌سته‌ى دوو منداڵى خۆیان.

ژن و پیاوێک دەستگیرکران کەئازاری جەستەیی دوو منداڵی خۆیان دابوو..

دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە کە ژن و پیاوێک ئازاری منداڵەکانیان دەدەن کەتەمەنیان (٨) ساڵ و (٤) ساڵانن دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچون ، دەستبەجێ بڕیاری بەڕێز دادوەر وەرگیراو پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخرا و بەسەرپەرشتی خودی ئەفسەری بنکە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیوان چونە شوێنی ڕووداوەکەو باوکی منداڵەکان و ژنەکەیان دەستگیرکرد بەناوی تۆمەتبار ( ع، م، م) لەدایک بووی (١٩٩٢) وە ژنەکە بەناوی تۆمەتبار (س،س،ع)لەدایک بووی (٢٠٠١) کەهاوکات باوەژنی منداڵەکانەو بەرەگەز عەرەبن کەتۆمەتبارن بەلێدان و ئازارگەیاندن بەمنداڵەکان.
لەکاتی ئێستادا باوکی منداڵەکان بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی (۲۹) لەیاسای چاودێری نەوجەوانان ڕاگیراوەو وەژنەکە بەدەستەبەری دارایی ئازادکراوەو لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە.
دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست لەنەخۆشخانە،، لەئێستادا منداڵەکان بەبریاری دادوەری لێکۆڵینەوە سپێردراون بەخانەی بێ سەرپەرشتان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان