مه‌ودا میدیا-
دواى ئاساییبوونه‌وه‌ى دۆخى گه‌رووى هورمز و لێدوانه‌كانى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، نرخى نه‌وت دابه‌زینى گه‌وره‌ى كرد.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت به 108 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش به 99 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
دابه‌زینى نرخی نەوت بەو رێژەیە لە كاتێكدایە كە هه‌ریه‌كه له ئه‌مه‌ریكا و ئێران باس له دانوستان و ئاساییبوونه‌وه‌ى دۆخه‌كه ده‌كه‌ن و پاكستانیش رایگه‌یاند، دانوستانى ئه‌و دوو وڵاته به ئامانج ده‌گات.
ع