بارزان شێروانی: تکایە بە هانای شێروان شێروانییەوە بچن

مەودا میدیا-

برایەکی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی ئاشکرایکرد شێراوانی برای ماوەی 16 رۆژە لە چاکسازیی گەورانی هەولێر بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مانی لە خواردن گرتووە و دۆخی تەندروستی تێکچووە.

بارزان شێروانی، برای رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بە مەودا میدیای راگەیاند “تەندروستی شێروان روژ بە روژ بەرەو خراپتر دەڕوات و ماوەی ( 16 ) رۆژە لە مانگرتندایە و هیچ پەیوەندییەکیان لە گەڵی نەماوە تکا لە هەمووان دەکەن بەهانایەوە بچن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “شێروان شێروانی لە بەرانبەر درێژکردنەوەی ماوەی زیندانیکردنی بە نایاسایی و رەتکردنەوەی داواکارییەکانی لە پێدانی مۆڵەت تاوەکو وەک هەر زیندانییەکی تر سەردانی خێزانەکەی بکاتەوە و داواکاریی گواستنەوەی دۆسێیەکەی بۆ سلێمانی، ماوەی 16 رۆژە لە زیندانی چاکسازیی گەورانی هەولێر مانی لە خواردن گرتووە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژنامەنووس شێروان شێروانی لە 2020/10/7، لەگەڵ ژمارەیەك رۆژنامەوان و چالاكوانێكی بادینان دەستگیركران و دوای چەند مانگێك دادگای تاوانی هەولێر بە تۆمەتی تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی لە 2021/2/16، بڕیاری شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ هەریەکەیان دەرکرد، بەڵام دوای ئازادبوونی هاوڕێکانی تاوەکو ئێستا شێروان لە زیندان ماوەتەوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان