مه‌ودا میدیا-
نا دڵنیایی له ئه‌گه‌رى دانوستان و رێككه‌وتنى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، جارێكى تر نرخى نه‌وتى به‌رزكرده‌وه، دواى ئه‌وه‌ى رۆژى رابردووتر دابه‌زینى گه‌وره‌ى كرد.
بەیانی ئەمڕۆ هه‌ینى، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت به 101 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش به 93 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى رۆژى رابردوو بۆ خوار 100 دۆلار دابه‌زى.
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی نەوت بەو رێژەیە لە كاتێكدایە كە هه‌ریه‌كه له ئه‌مه‌ریكا و ئێران تا ئێستا دڵنیانین له‌وه‌ى دانوستان ده‌كرێت یان نا و شه‌وى رابردووش هه‌ردوولا هێرشیان كرده سه‌ر كه‌شتییه‌كانى یه‌كتر.
ع