زۆربەی برینەکانی موجتەبا خامنەیی ساڕێژبوون

مەودا میدیا-

بەرپرسی پرۆتۆكۆڵی رابەری ئێران ئاشکرایکرد زۆربەی برینەکانی موحتەبا خامنەیی ساڕێژ بوون و تەنها شوێنەواری برینێکی کەم لە پشتی گوێچکەی ماوەتەوە.

مەزاهیر حسێنی، بەرپرسی پرۆتۆكۆلی نووسینگەی رابەری كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند “زۆربەی برینەکانی موجتەبا خامنەیی لە (ئەژنۆ، پشت و پشتی گوێچکەی) ساڕێژ بوون و تەنیا شوێنەواری برینێکی کەم لە پشتی گوێچکەی ماوە کە بەهۆی بەستنی عەمامەوە دەرناکەوێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە کاتی یەکەم هێرشی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، موجتەبا تەنها 30 مەتر لە شوێنی تەقینەوەکە دوور بووە، کە لە هێرشەکەدا عەلی خامنەیی و هاوسەری موجتەبا خامنەیی کوژراون”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان