ورده‌كاریی وه‌ڵامه‌كه‌ى ئێران بۆ راگرتنى شه‌ڕ

مه‌ودا میدیا-

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا بە توندی وەڵامەکەی ئێرانی vەتکردەوە و هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی vۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستە بنبەستی زیاترەوە.

له‌ به‌رانبه‌ردا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاند “ئێران خوازیاری کۆتایی هێنانه‌ به شه‌ڕه‌کانی سه‌ڕتاسه‌ری ناوچه‌که له نێویاندا له لوبنان، هه‌روه‌ها كۆتایی هێنان به‌ گه‌مارۆى ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر به‌نده‌ره‌كانى ئێران”.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئه‌مه‌ریكى بە پشتبەستن بە سەرچاوەکان بڵاویکردەوە “ئێران پێشنیاری کردووە لە ماوەی 30 رۆژی داهاتوودا بچێتە دانوستان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی”.

بەگوێرەی ئەو رۆژنامەیە، تاران هەروەها ئامادەیی خۆی دەربڕیوە کە بەشێک لە یۆرانیۆمی پیتێنراوی خۆی “شلبکاتەوە” و ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ “وڵاتێکی سێیەم” بنێرێت.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە “ئێرانیش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم، بەڵام بۆ ماوەیەکی کورتتر لەو 20 ساڵەی ئەمه‌ریکا پێشنیاری کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا تاران ئامادە نەبوو دامەزراوە ئەتۆمییەکانی هەڵبوەشێنێتەوە، بەگوێرەی هەمان سەرچاوە”.

ئیسرائیل و ئەمەریکا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا لە میانی شەڕێکی 12 رۆژەدا، شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان بۆردوومانکرد و ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێرشەکان بەرنامە ئەتۆمییەکەی “لەناوبرد.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ رایگەیاندووە “وەڵامدانەوەی ئێران داواکارییەکانی ئەمه‌ریکای سەبارەت بە داهاتووی بەرنامەی ئەتۆمی و یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراو بەدی نەهێناوە”.

بەڵام ئاژانسی هەواڵی ئێرانی تەسنیم لە زاری سەرچاوەیەکی کە ناوی نەهێنراوە رایگەیاندووە “راپۆرتەکەی رۆژنامەکە “رەنگدانەوەی واقیع نییە”، بەتایبەت سەبارەت بە یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراو”.

هەروەها لە وەڵامدانەوەی ئێراندا پێشنیاری کردنەوەی وردە وردەی گەرووی هورمز بەڕووی کەشتیوانی بازرگانیدا بكرێته‌وه‌، بەگوێرەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، دوای ئەوەی ئێران رێڕەوی ئاوەکەی داخست دوای سەرهەڵدانی شەڕ.

واشنتۆن مانگی رابردوو وەڵامی دایەوە و گەمارۆی بەسەر کەشتیوانی ئێرانیدا سەپاند و ئامانجی پەکخستنی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، وەڵامی ئێران لەسەر هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر فرۆشتنی نەوتی ئێران و ئازادکردنی سەروەت و سامانی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوى ئێران لە دەرەوەی وڵات لە ماوەی 30 رۆژدا جەخت دەکاتەوە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان