رێژەی خنكان لە هەرێم زیادیكردووە

مەودا میدیا-
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان تەنها لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا لە هەرێم 21 حاڵەتی خنكان لە ئاودا تۆمار كراوە.

راگەیاندنی ئەو ژمارەی حاڵەتەكانی مردن لە هەرێم لە كاتێكدایە كە هێشتا وەرزی گەرما دەستیپێنەكردووە، بەڵام بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەمساڵ رێژەكە تا ئێستا رێژەیەكی بەرز و مەترسیدارە.

بەپێی ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم” لە ساڵی 2025ـدا 63 كەس لە هەرێم بەهۆی ئاوەوە خنكاون و بەشی زۆری ئەو ژمارەیەش لە وەرزی هاوین و مانگە گەرمەكاندا بووە، بەڵام ئەمساڵ رێژەكە بەرزە و هێشتا وەرزی گەرماش دەستیپێنەكردووە”.

بەرگریی شارستانیی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” چەند هەنگاوێكیان گرتووەتەبەر بۆ كەمكردنەوەی رووداوەكانی خنكان لەوانەش، بڵاوكردنەوەی تیمی زیاتر لە ناوچە گەشتیارییەكان و قەدەغەكردنی مەلەكردن لەو شوێنانەی كە مەترسییان هەیە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان